فینلاند هێزه‌كانی له به‌غدا ده‌كشێنێته‌وه و له هه‌ولێر جێگیریان ده‌كات
"ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت وڵاتانی دیكه‌ش هێزه‌كانیان له به‌غداوه بۆ هه‌ولێر ده‌گوازنه‌وه"
K24- هه‌ولێر:
ئەندامێکی لێژنەی پێشمەرگە له په‌رله‌مانی كوردستان هۆکاری کشانەوەی هێزەکانی فینلاند لە بەغداوە بۆ هەولێر ئاشکرا دەکات و دەڵێت: ئەو هێزانە لە هەرێمی کوردستان مەشق بە کۆمەڵێك چەکی پێشکەوتوو بە پێشمەرگە دەکەن، پسپۆرێكی پەیوەندیە نێودەوڵەتیشەکانیش دەڵێت: دۆخی عێراق بەو شێوەیە بەردەوام بێت بەشێکی دیکەی وڵاتان هێزەکانیان بۆ هەولێر دەکێشنەوە.
سەعید مستەفا، ئه‌ندامی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، هۆكاری كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه له به‌غداوه بۆ هه‌ولێر، بۆ ئه‌و دۆخه ناسه‌قامگیره ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق له ئارادایه، چ له‌ڕووی ئه‌منی یانیش خۆپێشاندانه‌كانه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: وڵاتی فێنلاند هه‌رێمی كوردستان به شوێنێكی ئارام له ڕووی ئه‌منییه‌وه ده‌زانێت، بۆیه ئه‌م بڕیاره‌ی داوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هۆكاری دووه‌میش بۆ كشاندنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌یه كه مه‌شق به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكه‌ن.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ئاراس عه‌بدوڵڵا، پسپۆڕی بواری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دووپات ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر دۆخی عێراق به‌م شێوه‌یه‌ی كه ئێستا له‌ئارادایه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا زۆربه‌ی وڵاتانی دیكه كه هێزی سه‌ربازییان له عێراق هه‌یه، سوپاكه‌یان له بنكه سه‌ربازییه‌كانی عێراق ده‌گوازنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
یەکێك لە هۆکارەکانی پێشکەوتنی پەیوەندیەکانی هەولێرو وڵاتانى ده‌ره‌وه سەقامگیری دۆخی ئەمنی و بێلایەنی لە جەمسەری وڵاتانی زلهێزە، بە بۆچوونی پسپۆران، دۆخی عێرق بەم شێوەیە بەردەوام بێت بەشێکی دیکەی وڵاتان بیر لە جێهێشتنی بەغدا به‌ره‌و هەولێر دەکەنەوە و هێزە سەربازی و راوێژکارەکانیان لە هەولێر جێگیر دەکەن.
H.B