هونه‌رمه‌ندێك هونه‌رێكی هه‌زار ساڵه‌ی كوردی زیندوو ده‌كاته‌وه‌

هونه‌ری نه‌خوێندووه‌ به‌ڵام ماوه‌ی 20 ساڵ‌ هه‌وڵی بۆ داوه‌

K24- سلێمانی:

ھونەرمەندێکی سلێمانی، بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش ھونەری نەخشەسازی و جواننووسی تێھەڵکێشی یەك ده‌كات و، کارەکەی بووەتە جێگای تێڕامان، ئەو ھونەرە کە بەھی کورد دەزانێ و دەیەوێت ئەو مێژووەی كورد کە ھەزار ساڵە ھەیەتی زیندوو بکاتەوە و سەرلەنوێ بە ھاوڵاتیانی کوردی بناسێنێتەوە.

نه‌هرۆ قادر ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه‌ و ماوه‌ی دوو ساڵە دەستی بەھونەری نەخشەسازی و جواننووسی کردووە، بەڵام ماوه‌ی ٢٠ ساڵە ھەوڵ بەتەواو فیربوونی دەدات. ھونەری نەخوێندووە و, دەیەوێت ھونەرێکی ھەزار ساڵ لەمەوبەر کە کورد دەستی باڵای تێدا هه‌بووه‌، سەرلەنوێ بەخەڵکی بناسێنێت.

H.B