سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین به ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو هه‌ڵبژێردرایه‌وه
ورده‌كاریی ده‌نگه‌كانیان بخوێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین، له كۆنگره‌ی هه‌شته‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، جارێكی دیكه به ئه‌مینداری گشتیی حزبه‌كه هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
ئه‌نجامی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مینداری گشتییش، كه ته‌نها سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین و ئه‌بوبه‌كر كاروانی خۆیان بۆ ئه‌مینداری گشتی كاندید كردبوو، سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین به 546 ده‌نگ بۆ چوار ساڵی داهاتوو وه‌ك ئه‌مینداری گشتیی هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
ئه‌بوبه‌كر كاروانییش 342 ده‌نگی هێناوه، له كۆی 902 ده‌نگده‌ر، له‌و ژماره‌یه‌ش 10 ده‌نگی سپی و 4 ده‌نگیش سپی بوون.
ئ. م