نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له سه‌ڵاحه‌دين به‌هادين ده‌كات
له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییه‌وه پیرۆزبایی لێكردووه
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، پیرۆزبایی له سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین ده‌كات، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان.
له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28/12/2019 نێچيرڤان بارزانى، پيرۆزبايى به‌ستنى كۆنگره‌ى هه‌شته‌مى له يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان و ته‌واوى سه‌ركرده و ئه‌ندامان و لايه‌نگران و دۆستانى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ كاره‌كانى كۆنگره‌كه‌يان خواست.
نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به كار و خه‌بات و ڕۆڵى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان له ژيان و پرۆسه‌ى سياسيى هه‌رێمى كوردستاندا كرد و پێزانينى خۆى بۆ خزمه‌ت و هه‌وڵه‌كانى يه‌كگرتووى ئيسلامى له‌پێناو ته‌بايى و كارى پێكه‌وه‌ييى لايه‌نه كوردستانييه‌كان ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه سه‌ڵاحه‌دين به‌هادين، سوپاس و پێزانينى خۆى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبايى نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و ستايشى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستانى بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى به‌ڕێزيان و پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى دووپات كرده‌وه.