ناوی کاندیدە دەرچووەکانی یەکگرتوو بۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ئاشکرا دەکرێت
ناو و دەنگەکانیان لە کوردستان24 بزانە
K24 – هه‌ولێر:
ئەنجامی دەنگدان بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو ئیسلامی کوردستان ئاشکرا دەکرێت.
پەیامنێری کوردستان24 لە هەولێر رایگەیاند، دەنگی ئەندامە دەرچووەکان بەم جۆرەی خوارەوەیە:


دوێنێ شەممە 28/12/2019، سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین 546 ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی به ده‌ستهێنا و بە ئەمینداری گشتی یەکگرتوو هەڵبژێردرایەوە، دوای ئه‌ویش ئه‌بوبه‌كر كاروانی 342 ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی به‌ده‌ستهێنا و نه‌یتوانی ببێته ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی.
لە كۆی 902 ده‌نگده‌ریش، 10 دەنگ بەتاڵ بووە و 4 دەنگیش پووچەڵ بووە و 888 دەنگ بەفەرمی هەژمارکراوە.
كۆنگره‌ی هه‌شته‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان دوێنێ شەممە له شاری هه‌ولێر به به‌شداری 902 ئه‌ندامی كۆنگره دەستی پێ‌کرد.
H.J