مهسرور بارزانی پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی سهڵاحهدین بههادین دهكات
ئومێدهوارین سەرکەوتنی کۆنگره ببێتە هۆی کارکردنی زیاتری هەموولایەنە كوردستانييەکان بۆ پەرەپێدانی تەبایی و هاوهەڵوێستی لەسەر پرسە نیشتمانییەکان
K24 - ههولێر:
بە بۆنەی بەستنی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سهڵاحهدین بههادین کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتی یەکگرتوو کە ئەمەش دەقەکەیەتی:
"بەڕێز مامۆستا سهڵاحهدین بههادین
بە بۆنەی بەستنی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بە ئەمینداری گشتی، پیرۆزبایی لە بەڕیزتان و سەرکردایەتی نوێ و تەواوی ئەندامانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکەم.
ئومێدەوارین سەرکەوتنی ئەم کۆنگرەیە، ببێتە هۆی کارکردنی زیاتری یەکگرتووی ئیسلامی و هەموولایەنە كوردستانييەکان لە پێناو پەرەپێدانی تەبایی و هاوهەڵوێستی لەسەر پرسە نیشتمانییەکان و خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/12/29"