حەوت نەخۆشی باو کە کاریگەری جیاواز لەسەر خانمان و پیاوان دروست دەکەن

جیاوازی نێوان نەخۆشییەکان

K24 – هه‌ولێر:

هەندێک نەخۆشی باو جیاواز کاردەکەنە سەر خانمان و پیاوان و لە هەندێک دۆخیشدا، کاریگەری جیاواز لەسەر هەردوو رەگەز جێدەهێڵێت.

قژ رووتانەوە

قژ رووتانەوە کاریگەری لەسەر پیاوان زیاترە ئەمەش چونکە تێستۆستێرۆن رۆڵی زیاتری هەیە لە رووتانەوەی قژ بە تێپەڕبوونی کات.

زیپکە

خانمان زیاتر دووچاری لێهاتنی زیپکە دەبن ئەمەش لەبەر ئەوەی گۆڕانی هۆرمۆنەکان لە خانمان زیاترە.

ئێم ئێس یا چەند سکلرۆزی

ئێم ئێس جۆرێک نەخۆشی ھەوکردنە کە تێیدا پۆشەنی مایڵینی خانەکانی دەماری لە مێشک و بڕبڕاگەدا زیان دەبینێ و دەبێتە ھۆی تێکچوونی باری ئاسایی گواستنەوەی پەیامەکانی دەماریی، دوو بۆ سێ جار زیاتر کار دەکاتە سەر خانمان، بەڵام پیاوان تووندتر دووچار نەخۆشییەکە دەبن.

پووکانەوە یان کەم بوونەوەی پتەویی ئێسک

ئەم جۆرە نەخۆشییە کە دەبێتە هۆی چەمانەوەی مرۆڤ، لە خانمان چوار جار زیاترە تا پیاوان، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئێسکی خانمان تەنکترە و پەتەویی کەمترە.

جەڵتە

خانمان لە جەڵتەش چانسێکی باشیان نییە و ساڵانە 55 هەزار خانم لە جیهان زیاتر دووچاری جەڵتە دەبن تاوەکو پیاوان، بەڵام نیشانەکان لە پیاوان و خانمان هاوشێوەیە.

خەمۆکیی و دڵەڕاوکێ

بەهۆی ئەوە خانمان زیاتر دووچاری توندوتیژی کۆمەڵایەتی دەبنەوە و مامەڵەکردن لەگەڵیان بەشێوەیەکی تەندروست نین، خەمۆکیی لە خانمان زیاترە. هەروەها هەندێک جۆری خەمۆکیی هەیە کە هەرگیز پیاوان ئەزموونی ناکەن، ئەوەیش بەهۆی سووری مانگانە و گۆڕانی هۆرمۆنەکانە.

نەخۆشی گورچیلە و هەوکردنی بۆرییەکانی میز

ئەم جۆرە نەخۆشییانەش لە خانمان زیاترە تاوەکو پیاوان چونکە بۆرییە گوێزەرەوەکانی خانمان کورتترن و بەکتریاکان دەتوانن خێراتر بیبڕن. هەواڵە ناخۆشەکە بۆ پیاوان ئەوەیە، ئەو نەخۆشییانە کاریگەر و نیشانەی زیاتریان لە پیاوان دەبێت و دەبێتە هۆی تێکچوونی سیستمی میزکردنیان.

 Bright Side