سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەكات

هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارەكانیدا

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆك مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك ئەمینداری گشتی و هەڵبژاردنی سەرکردایەتیی تازەی یەکگرتوو و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.

هەروەها پیرۆزبایی سەركەوتنی هەشتەمین كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانی لە ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی كرد.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك بارزانی هیوای پتەوتربوونی برایەتی و یەكڕیزیی نێوان لایەنەكانی خواست لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان.