له كه‌ركووك دوو پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش كرا
به‌ردی بناغه‌ی (120) یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون دانرا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری پلاندانانی عێراق، سه‌باح دلێمی به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی باڵای ئیداری كه‌ركووك، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی له "شۆراو" كرده‌وه كه له (300) یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و (17) باڵه‌خانه پێكهاتووه و له باشووری كه‌ركووكیش (9) باڵه‌خانه‌ی نیشته‌جێبوونی به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش كرد.
وه‌زیری پلاندانان رایگه‌یاند، ئامانج له دابه‌شكردنی ئه‌و یه‌كانه‌ی نیشته‌جێبوون، كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێبوونه بۆ هاووڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت.
هاوكات له باشووری كه‌ركووك و له ناوچه‌ی "دۆمیز" وه‌زیری پلاندانان به‌ردی بناغه‌ی (120) یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی دانا.