هێزه عێراقییهكان له 4 پارێزگا ئۆپهراسیۆنێكی فراوانیان ئهنجامدا
دوو چهكداری داعش كوژران و سهدانی دیكهش بهر له ئۆپهراسیۆنهكه رایانكردبوو
K24- كهركووك:
هێزە عێراقیەکان لە دەشتاییەکانی هەرچوار پارێزگای نەینەوا، كهركووك، دیالە و سەڵاحەدین ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا و زۆرترین ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە زنجیرە چیای حەمرین و بەنداوی عوزێم بوون، کە ماوەیەکی زۆرە چەکدارانی داعش لەو ناوچەیە تەڕاتین دەکەن.
لهكاتێكیشدا چهكدارانی داعش چەندین جار لەو ناوچەیە وێنە و ڤیدیۆی چالاکیەکانیان بڵاوکردووەتەوە، ئەمرۆ لەمیانهی ئۆپەراسیۆنەکەدا چەندین تونێلی چەکدارانی داعش تێکدران و ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویش تهقێنرایەوە، هێزە عێراقیەکان دەڵێن: لە ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمڕۆیاندا دوو چەکداری داعشیان کوشتووە، لەکاتێکدا پێشوتر باسیان لە بوونی سەدان چەکداری داعش لەو ناوچەیە دەکرد.
عەقید نوسیف جاسم، فەرماندەی لیوای یەکی هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا لهبارهی ئۆپهراسیۆنهكهوه دووپاتیدهكاتهوه، "هەر جووڵەیەکی نائاسایی ببینین فرۆکەجەنگیەکانی لێ ئاگادار ئەکەینەوە و دەست بەجێ دەکرێنە ئامانج، هێزەکانمان لەسەر ئەرز و ئاسمانن".
هاوكات موقەدەم حەیدەر کەریم، ئەفسەری هێزەکانی بەرپهرچدانەوەی خێراش ئاماژه بهوه دهدات، "پێویسته دهكات كه لەدوای ڕزگارکردنی هەرناوچەیەك هێزی جێگیر لەو شوێنە دابنرێت، بۆ ئەوەی نەبێتە شوێنی مانەوەی داعش وەك ئەم ناوچانە کە ئێمه ڕزگارمان کردوون، بەڵام هێزی دیکە نەهاتووە بۆ ئێرە تاکو جێگیر بێت".
H.B