له‌ دوكان باندێكی دزیكردن دەستگیركران

باندێكی شه‌ش كه‌سیین

K24 – هه‌ولێر:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی- راگەیاندن و پەیوەندییەكان رایگه‌یاند، لەسەر سكاڵای هاووڵاتیان مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی دوكان شەش تۆمەتباریان دەستگیركرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌دا هاتووه‌: "دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەك سكاڵایان لە بەشی پۆلیسی دوكان تۆمار كرد كەوا دزییان لێكراوە، بەشی پۆلیسی دوكان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای چاودێریكردنێكی ورد لەلایەن بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی دوكانەوە توانرا باندێكی شەش كەسی دەستگیربكرێن، كە یەكێك لەو تۆمه‌تبارانە لە شاری سلێمانی و بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی سەرچنار دەستگیركراوە و دوو تۆمەتباریشیان لە قەزای كۆیە و بە هاوكاری پۆلیسی سنوورەكە دەستگیركران و تۆمەتبارەكانی تریش لە قەزای دوكان دەستگیركران".

روونیشیكردووه‌ته‌وە "تۆمەتباران هەستاون بەدزیكردن لە ماڵان و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە و چەند بڕەرێكدا".