له كه‌ركووك کوڕ و باوکێک گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو ئافرەتیش برینداربوون
ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان لێكراوه
K24 – كه‌ركووك:
لە گەڕەکی رزگاری شاری کەرکووک لەلایەن چەند چەکدارێکەوە دەستڕێژی گوللـە لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری کرۆنا مۆدێل (1981) کرا. له ئاكامدا کوڕ و باوکێک گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو ئافره‌تیش بریندار بوون.
په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، هاووڵاتییه‌ك به ناوی "سالم نوری" (1966)، پیشه كاسب و كوڕه‌كه‌ی به ناوی "هەڵمەت سالم نوری"(1991) له ئاكامی په‌لامارێكی چه‌كداری گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو ئافره‌تیش بەناوەکانی "خاوەر" و "نەورۆز" بریندار بوون.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی كه‌ركووك رایگه‌یاند، رووداوه‌كه به هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه.