باری كەشوھەوای دوو رۆژ راگەیەندرا
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچەھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی ئەگەری نمەباران ھەیە. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 16 و سلێمانی 15 و دھۆك 13 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 20 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچەھەور و پەڵەھەوردا دەبێت.



