وێنەیەکی شارۆچکەی ئاکرێ بە یەکێک لە جوانترین وێنەکانی ساڵ هەڵبژێردرا

بی بی سی وێنەیەکی ئاکرێ دەخاتە ناو یەکێک لە جوانترین وێنەکانی ساڵی 2019

K24 – هه‌ولێر:

ئاژانسی بی بی سی بەریتانی، وێنەیەکی شارۆچکەی ئاکرێ وەک یەکێک لە جوانترین وێنەکانی ساڵ هەڵدەبژێرێت.

وێنەکەی ئاکرێ لە مەراسیمی جەژنی نەورۆزدا لە مانگی ئادار لە لایەن میکاه گارێن گیراوە.

بی بی سی لە وەسفی وێنەکە نووسیویەتی، خێزانێکی کورد ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕن لە شاری ئاکرێ کە دەکەوێتە ناوچە شاخاوییەکانی عێراق.

ئەو وێنانەی بی بی سی بۆ ساڵی 2019 هەڵیبژاردوون:

ئالیک دان بە مەڕ لە گوندی لاوس لە ئوستوڕاڵیا

بەشێک لە خەڵکی هیندستان بە فڕێدانی تۆزی زەردەچەوە یادی خوایەکیان بە ناوی خەندوبا دەکەنەوە

سەرۆک وەزیرانی نیوزیلاند دوای هێرشی سەر دوو مزگەوت و کوشتنی 50 نوێژخوێن، باوەش بە خانمێکی موسوڵمان دەکات

شارۆچکەی ئاکرێ لە جەژنی نەورۆزدا
شارۆچکەی ئاکرێ لە جەژنی نەورۆزدا
ئازدکردنی سەرۆکی پێشووی کۆمپانیای نیسان بە وەکالەت دوای ئەوەی تۆمەتی گەندەڵی ئاراستە کرا

سوتانی کلێسای نۆتردام لە پاریس
سوتانی کلێسای نۆتردام لە پاریس
دوو یاریزانی پێشوی بەیسبۆڵی هاوڕەگەزخواز لە مەکسیک

بەخاکسپاردنی قوربانییەکانی هێرشە تیرۆرستییەکانی سەر چەند کلێسایەکی سریلانکا

قوتابییەکی سودانی دژی سەرۆکی پێشووی سوودان عومەر ئەلبەشیر دروشم دەڵێتەوە

دیداری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا و کیم جون ئون سەرۆکی کۆریای باکوور

چوار کۆنگرێسی ئەمەریکا دژی سوکایەتییەکانی دۆناڵد ترەمپ کە رایگەیاندبوو ئەو کەسانەی خەڵکی دەرەوەی ئەمەریکان دەبێن بڕۆنەوە وڵاتەکانیان هاتنە دەنگ

بەهۆی کۆتایی هاتنی وەرزی لێکردنەوەی تەماتە، خەڵکی کۆڵۆمبیا فێستیڤاڵی شەڕە تەماتەیان رێکخست