پرسەنامەیەك لە سەرۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

"هاوسۆزی كه‌س و كاری هو‌نه‌رمه‌ندی كۆچكردوو و ته‌واوی هونه‌رمه‌ندانی سلێمانیم"

K24- هه‌ولێر:

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی كورد، ئاسۆ عومه‌ر سواره‌، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و دۆست و هونه‌رمه‌ندانی شاری سلێمانی ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ خانه‌واده‌ی ئاسۆ عومه‌ر سواره‌:

بەداخه‌وه‌ هەواڵی كۆچی ناواده‌ی هونەرمەند و ئه‌كته‌رى دیار ئاسۆ عومەر سوارەم پێگه‌يشت.

بە گەرمی پرسە و سەرەخۆشی لە خانه‌واده‌ى به‌ڕێزيان، له‌ كەسوكار و هاوڕێ و دۆستانی، لە هونەرمەندان و هونەردۆستانی سلێمانی و كوردستان دەكەم، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. خوای گەورە سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێ و خوالێخۆشبوو به‌ بەهەشتى خۆى شاد بكات.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

30/12/2019

H.B