پرسەنامەیەك لە سەرۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
"هاوسۆزی كه‌س و كاری هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو و ته‌واوی هونه‌رمه‌ندانی سلێمانیم"
K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی كورد، ئاسۆ عومه‌ر سواره، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده و دۆست و هونه‌رمه‌ندانی شاری سلێمانی ده‌كات.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ خانه‌واده‌ی ئاسۆ عومه‌ر سواره:
بەداخهوه هەواڵی كۆچی ناواده‌ی هونەرمەند و ئه‌كته‌رى دیار ئاسۆ عومەر سوارەم پێگه‌يشت.
بە گەرمی پرسە و سەرەخۆشی لە خانه‌واده‌ى به‌ڕێزيان، له كەسوكار و هاوڕێ و دۆستانی، لە هونەرمەندان و هونەردۆستانی سلێمانی و كوردستان دەكەم، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. خوای گەورە سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێ و خوالێخۆشبوو به بەهەشتى خۆى شاد بكات.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
30/12/2019
H.B