كاتی ده‌نگدانی په‌رله‌مانی توركیا له‌سه‌ر ناردنی هێز بۆ لیبیا ئاشكرا ده‌كرێت
سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ئه‌و پلانه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
میدیاكانی توركیا واده‌ی ده‌نگدان به بڕیاری ناردنی هێزی سه‌ربازیی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی توركیاوه ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو له په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه بڕیاره ده‌درێت.
كه‌ناڵی "ئێن تیڤی" توركیا له راپۆرتێكدا ئاشكرای ده‌كات، رۆژی 2ی یه‌نایه‌ری داهاتوو په‌رله‌مانی توركیا پڕۆژه بڕیاری ناردنی هێزی سه‌ربازی توركیا بۆ لیبیا تاوتوێ ده‌كات و له هه‌مان رۆژدا ده‌نگیش له‌سه‌ری ده‌دات.
ئه‌و كه‌ناڵه توركییه بڵاویكرده‌وه، "په‌رله‌مانتارانی توركیا دانیشتنیكی به‌په‌له بۆ ده‌نگدان به‌و پڕۆژه بڕیاره ئه‌نجام ده‌دات، كه رۆژی دووشه‌مه پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی توركیا كراوه".
پێشتر چه‌ندین جار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ لیبیا رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر بێت‌و حكوومه‌تی ویفاق به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای یارمه‌تی سه‌ربازی له ئه‌نقه‌ره بكات.
توركیا و حكوومه‌تی ویفاقی لیبیا له 28ی مانگی رابردوو یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی هاوكاری سه‌ربازییان له نێوان خۆیان واژۆ كرد. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیش ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی په‌سه‌ند كرد و راشیگه‌یاند، داوا له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات له مانگی كانوونی دووه‌می داهاتوو پڕۆژه بڕیاری ناردنی هێزی سه‌ربازی توركیا بۆ لیبیا په‌سه‌ند بكات، به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی حكوومه‌تی ویفاق له دژی هێزه‌كانی "سوپای نیشتیمانی لیبیا"، كه له‌لایه‌ن خه‌لیفه حه‌فته‌ره‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، ئه‌و هێزه‌ی كه له 12ی دیسه‌مبه‌ری رابردوو ده‌ستپێكردنی قۆناغی یه‌كلایه‌نه‌ی پرۆسه‌ی ئازادكردنی ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیای راگه‌یاندووه.
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ش بۆ ئه‌و داواكارییه‌ی حكوومه‌تی ویفاق كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه و له ئه‌گه‌ری ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی باس له مه‌ترسی ده‌رهاوێشته‌كانی ده‌كرێت.
H.B