ئه‌مه‌ریكا: دۆخی ئابووری ئێران رووبه‌ڕووی كێشه‌ی گه‌وره‌تر ده‌كه‌ینه‌وه
"ساڵی داهاتووش له سزادانی ئێران به‌رده‌وام ده‌بین"
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، له ساڵی داهاتووشدا وڵاته‌كه‌یان له‌سه‌ر سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی نوفوستی، برایان هوك، نێردراوی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران دووپاتیكرده‌وه: "هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران تادێت كه‌متر ده‌بنه‌وه و به‌مشێوه‌یه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ساڵی 2020ـیش له سزاكانمان بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام ده‌بین و دۆخی ئابووری ئێران رووبه‌ڕووی كێشه‌ی گه‌وره‌تر ده‌كه‌ینه‌وه".
له‌و كاته‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له مانگی گوڵانی ساڵی 2018ـه‌وه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران كشاوه‌ته‌وه و سزاكانی سه‌ر كۆماری ئیسلامی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، واشنتن رۆژ به‌ڕۆژ فشاره‌كانی بۆ سه‌ر تاران زیاتر ده‌كات و كۆماری ئیسلامی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی، پشتیوانی تیرۆر و شێواندنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌دات.
H.B