مەترسیدارترین و سەلامترین وڵاتانی جیهان لە ساڵی 2019 دەخرێنەڕوو

ئەو وڵاتانەی بۆ گەشتیاران زۆر مەترسیدارن ئاشکرا دەکرێن

K24 – هه‌ولێر:

رۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی بە سوود وەرگرتن لە نەخشییەکی پێگەی Travel Risk Map، مەترسیدارترین و سەلامترین شارەکانی جیهان بۆ گەشتیاران دەخاتەڕوو.

بەگوێرەی نەخشەکە، ئەفغانستان، عێراق، لیبیا، سۆماڵ، یەمەن و بەشێکی نایجیریا مەترسیدارترین وڵاتەکانی جیهانن بۆ گەشتیاران.

هەروەها، سەلامەترین وڵاتانیش بریتین لە :نەرویج، گرینلاند، فینلاند، ئایسلەند، سویسرا و سلۆڤینیا.

نەخشەکە بەجۆرێک رەنگ کراوە، رەنگی سەوز بۆ ئەو وڵاتانە بەکارهاتووە کە زۆر سەلامەتن، رەنگی سوری تۆخیش بۆ ئەو وڵاتانەی کە زۆر مەترسیدارن.