كەشناسی باری كەشوھەوای 48 كاتژمێری راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی نمەباران دەبێ و بەفرێكی كەم دەبارێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 18 و سلێمانی 17 و دھۆك 16 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 20 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لە كاتەكانی ئێوارە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، لە ناوچە شاخاوییەكان نمە باران و بەفر دەبارێت.



