لە 5 رۆژدا 61 ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە ھەولێر
سەقامگیری ھەرێمی كوردستان وایكردووە گەشتیاران روو بكەنە ناوچەكانی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری ھەولێر لە ماوەی 5 رۆژی رابردوودا 61 ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە ھەولێر.
ئیسماعیل مینەخان، بەڕێوەبەری كارگێڕی لە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند: "لە 25/12/2019 تا رۆژی 31ی ئەم مانگە زیاتر لە 61 ھەزار گەشتیار لە رێگەی فڕۆكەخانە و دەروازەكان ھاتوونەتە ھەولێر".
پێشتر خاوەنی كۆمپانیایەكی گەشتیاری بۆ كوردستان24 ئاشكرای كردبوو، كە لەم چەند رۆژەی دواییدا رۆژانە زیاتر لە 2 ھەزار كەس لە رێگەی دەروازەكان بۆ بۆنەكانی سەری ساڵ دێنە ھەولێر.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەقامگیریی ھەرێمی كوردستان لەبەرامبەردا دۆخی ئاڵۆزیی عێراق وایكردووە، گەشتیاران لە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق روو لە ھەرێمی كوردستان بكەن.