باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا چووه‌ته شوێنێكی نادیار و له‌ناو باڵیۆزخانه نه‌ماوه
لایه‌نگرانی حزبوڵڵا له چوونه ناو باڵیۆزخانه‌كه نزیك بوونه‌ته‌وه
K24 - به‌غدا:
میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، ماتی‌و توله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، به‌هۆی گردبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی حزبوڵڵا، باڵیۆزخانه‌كه‌ی جێهێشتووه و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار چووه.
لایه‌نگرانی حزبوڵڵای عێراقی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 31/12/2019 له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا گردبوونه‌وه و ناڕه‌زاییان له به‌رامبه‌ر بۆردومانكردنی چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه ده‌ربڕی، به‌ڵام تا دێت ژماره‌یان زیاتر ده‌بێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی سوپای ئه‌مه‌ریكا پێنج باره‌گای كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراقی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبیان له ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق و سووریا بۆردومانكرد.
بۆردومانكردنه‌كه بووه هۆی كوژرانی 25 چه‌كداری حه‌شد و برینداربوونی ده‌یانی دیكه.