رووسیا و ئۆکراینا گرێبەستێکی گەورە لەسەر گواستنەوەی گاز واژۆ دەكەن

گرێبەستەكە ماوەی پێنج ساڵی کاری پێدەکرێت

K24 - ھەولێر

مۆسکۆ و کیێڤ، دوای پێنج رۆژ لە دانوستاندن، لەسەر گواستنەوەی گازی رووسیا بە نێو خاکی ئۆکراینا بۆ ئەوروپا رێککەوتن.

سەرۆکی کۆمپانیای گاز پڕۆم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای پێنج رۆژ لە دانوستاندنی بەردەوام لە ڤیەننا، گەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی، گرێبەستێکی گەورەیان لەسەر قازانجی هاوبەش و سوودی دوولایە واژۆکرد.

هەروەها سەرۆکی گازپڕۆم گوتیشی، رێوشوێنی یاسایی پێویست دەگرنە بەر بۆ گواستنەوەی گاز بە نێو خاکی ئۆکراینا کە لە سەری ساڵی نوێوە دەست پێدەکات.

لە لایەن خۆیەوە، ڤلادیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، وڵاتەکەی لەگەڵ رووسیا گەیشتوونە رێککەوتن و گرێبەستەکەی نێوانیان بۆ ماوەی پێنج ساڵی کاری پێدەکرێت.

ھ.م