عێراق هاوردەکردنی ماسی بەستوو قەدەخە دەکات

وەزارەتی کشتوکاڵ: بەرهەمی ماسی پێداویستی ناوخۆ پڕدەکاتەوە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ پاڵپشتی کرد لە بەرهەمی ناوخۆ هاوردەکردنی ماسی بەستوو قەدەخە کرا.

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی بەرهەمی ماسی پێداویستی ناخۆ پڕدەکاتەوە، هاوردەکردنی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکان قەدەخە کرا.

وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشدا، سیاسەتی وەزارەت پاڵپشتی کردنی بەرهەمی ناوخۆیە، و بە گوێرەی داتاکانی وەزارەت بەشێکی زۆری بەرهەمە کشتوکاڵی و ئاژەڵییەکان پێداویستی ناوخۆ پڕ دەکەنەوە، بۆیە هاوردەکرنیان قەدەخە دەکرێت.

ھ.م