بۆ سه‌ری ساڵ 75 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته هه‌ولێر
بۆ ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ
K24 - هه‌ولێر:
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری ھەولێر, بۆ پێشوازیكردنی له سه‌ری ساڵی نوێ و ئاهه‌نگه‌كانی تایبه‌ت به سه‌ری ساڵ، 75 ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە ھەولێر.
ئیسماعیل مینەخان، بەڕێوەبەری كارگێڕی لە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند: "لە 25/12/2019 تا تا سه‌ری ساڵ، 75 ھەزار گەشتیار لە رێگەی فڕۆكەخانە و دەروازەكان ھاتوونەتە ھەولێر".
پێشتر خاوەنی كۆمپانیایەكی گەشتیاری بۆ كوردستان24 ئاشكرای كردبوو، كە لەم چەند رۆژەی دواییدا رۆژانە گه‌شتیارێكی زۆر له رێگەی دەروازەكان بۆ بۆنەكانی سەری ساڵ دێنە ھەولێر.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەقامگیریی ھەرێمی كوردستان لەبەرامبەردا دۆخی ئاڵۆزیی عێراق وایكردووە، گەشتیاران لە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق روو لە ھەرێمی كوردستان بكەن.
ئ. م