نێچیرڤان بارزانی: به‌ئامانجگرتنى باڵيۆزخانه و نێرده ديپلۆماتييه‌كان پێشهاتێكى مه‌ترسيداره
ڕاگه‌يه‌نراوێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی ره‌وشی عێراق بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه مافێكی ده‌ستوورییه، به‌ڵام به‌كارهێنانی توندوتیژی و به‌ئامانجگرتنى باڵيۆزخانه و نێرده ديپلۆماتييه‌كان پێشهاتێكى مه‌ترسيداره.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "به نيگهرانييهكى قووڵه‌وه له ڕووداوه‌كانى ئه‌م دواييه و په‌لاماردانى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له به‌غدا دهڕوانين كه كارێكى به ته‌واوى قبووڵنه‌كراو و ڕه‌تكراوه‌يه و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى عێراق ده‌خاته مهترسييهوه".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
"گردبوونه‌وه و خۆپيشاندانى مه‌ده‌نيانه مافێكى ده‌ستوورييه، به‌ڵام به‌كارهێنانى توندوتيژى و په‌لاماردان و ڕه‌فتارى نابه‌رپرسانه‌ى به‌ئامانجگرتنى باڵيۆزخانه و نێرده ديپلۆماتييه‌كان، پێشهاتێكى مه‌ترسيداره. به نيگهرانييهكى قووڵه‌وه له ڕووداوه‌كانى ئه‌م دواييه و په‌لاماردانى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له به‌غدا دهڕوانين كه كارێكى به ته‌واوى قبووڵنه‌كراو و ڕه‌تكراوه‌يه و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى عێراق ده‌خاته مهترسييهوه.
ئه‌مه‌ريكييه‌كان هاوپه‌يمان و دۆستى عێراق و هه‌رێمى كوردستانن و هاوبه‌شێكى سه‌ره‌كى بوون له ڕزگاركردنى عێراق و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تيرۆرستانى قاعيده و داعشدا. بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانيان، هێشتاش عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستييان به پشتگيرى و هاوكاريى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه.
نێرده‌ى وڵاتان و ديپلۆماتكاران ميوانى عێراقن و ده‌بێ پارێزراو و ڕێزلێگيراو بن. داوا له لايه‌نه به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌ين ئه‌ركى خۆيان له پاراستنيان جێبه‌جێ بكه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن په‌لامارى باڵيۆزخانه و دامه‌زراوه و نێرده ديپلۆماتييه‌كان بدرێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
1/1/2020"