رادیۆی فه‌ره‌نسا: توركیا چوار فڕۆكه چه‌كداری سووریای گواستووه‌ته‌وه بۆ لیبیا
زیاتر له 500 چه‌كدار گواستراونه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رادیۆی "RFI"ـی فه‌ره‌نسا بڵاویكرده‌وه، توركیا له رێگه‌ی (چوار) فڕۆكه‌وه ده‌یان چه‌كداری به‌رهه‌ڵستكاری سووریای گواستووه‌ته‌وه بۆ "ته‌رابلووس"ـی پایته‌ختی لیبیا.
به گوێره‌ی زانیاری رادیۆكه، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی سووریا له فڕۆكه‌خانه‌ی "معیتیقه"ی لیبیا دابه‌زێندراوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی لیبیا و كۆمپانیا "ئه‌جنیحه" كه خاوه‌نه‌كه‌ی "عه‌بدولحه‌كیم بلحاج"ه‌و له توركیا نیشته‌جێیه، ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و گه‌شته‌كانیان تۆمار نه‌كراوون.
ئاشكراشیكردووه، له رۆژانی (هه‌ینی و شه‌ممه)ـی رابردوو، (چوار) فڕۆكه له فڕۆكه‌خانه‌ی "معیتیقه" نیشتوونه‌ته‌وه و ده‌یان چه‌كداری سووریایان گه‌یاندووه‌ته لیبیا.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، "رامی عه‌بدولڕه‌حمان"، به‌ڕێوبه‌ری "روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ"، رایگه‌یاند، تا ئێستا (500) چه‌كداری سووریا گواستراونه‌ته‌وه بۆ لیبیا.
له لایه‌ن خۆیه‌وه حكومه‌تی "ته‌رابلووس" ره‌تیكردووه‌ته‌وه هیچ چه‌كدارێكی سووریا گه‌یشتبێته لیبیا بۆ هاوكاریكردنیان.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، چالاكانی سووریا له رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاویانكرده‌وه، "سوپای توركیا له عه‌فرین و جه‌رابلووس، چه‌ند ناوه‌ندێكی بۆ ناونووسین كردووه‌ته‌وه و هه‌ر چه‌كدارێك بیه‌وێت بچێته لیبیا بۆ شه‌ڕكردن مانگانه (2000 - 3000) دۆلار مووچه‌ی پێده‌درێت".