کوردێک بووە فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق
خەڵکی شارۆچكهی کفرییە
K24 – كهركووك:
لیوا شەهاب زەنگنە، وەک فەرماندەی گشتی هێزی ئاسمانی عێراق لە وەزارەتی بەرگری دەست بەکاربوو.
لیوا شەهاب زەنگنە خەڵکی شارۆچكهی کفرییە و ئێستا دانیشتووی هەولێرە. ناوبراو ماوەی دوو رۆژە دەست بەکاربووە.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، لیوا شههاب زهنگنه رایگهیاند، ئەو پۆستە پشکی کورد بووە و ماوەی دوو رۆژە لەسەر فەرمانی وەزیری بەرگری عێراق دەست بەکاربوومە.
گوتیشی: ئهو پۆسته بۆ كورد گرنگی تایبهتی خۆی ههیه.
لیوا شەهاب زەنگنە، لەدایک بووی ساڵی (1962)ه و پێشووتر بەرپرسی پشکنین بووە لە فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکان. ئێستاش وەک فەرماندەی گشتی هێزی ئاسمانی عێراق دەست بەکاربووە.