كۆمپانیای سامسۆنگ كێشەی تێدەكەوێت
پچڕانی كارەبا كێشە بۆ سامسۆنگ دروست دەكات
K24 - ھەولێر
بەهۆی پچڕانی کارەبا بۆ ماوەی خولەکێک. بەرهەمهێنان بە شێوەیەکی سنووردار لە کارگەی سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە شاری هواسۆنگی کۆریای باشوور وەستا.
كۆمپانیاکە رایەگیاند، دووبارە پشکنین بۆ هێڵەکانی بەرهەمهێنان دەکەنەوە، و لێکۆڵینەوە لەسەر قەبارەی زیانەکان دەکەن کە بەهۆی پچڕانی کارەباوە کارەکان وەستان.
سەرچاوەیەک بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، وەستانی بەرهەمێنانی 'چیپسی کۆگاکردن' بۆ دی ئار ئی ئێم و ئێن ئی ئێن دی بۆ ماوەی یەک خولەک، بە ملیۆنان دۆلار زیانی بە کۆمپانیاکە گەیاندووە.
ساڵی رابردووش، بەهۆی پچڕانی کارەبا بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لە کارگەیەک لە شاری بیۆنگتایگ، کۆمپانیای سامسۆنگ 43 ملیۆن و 300 هەزار دۆلاری زیانی بەرکەوت.
ھ.م