هواوی داهاتی ساڵێكی ئاشكرا دەكات

داھاتی ھواوی زیاد دەكات

K24 - ھەولێر   

کۆمپانیای هواوی چینی رایگەیاند، سەرەڕای گوشارەکان، بەڵام توانییانە 122 ملیار دۆلار داهات لە ساڵی 2019 تۆمار بکەن.

سەرۆکی کۆمپانیای هواوی لە یەکەم رۆژی سەری ساڵدا لە نامەیەکدا بۆ کارەمەندانی کۆمپانیاکە رایگەیاند، کۆمپانیاکەیان توانیوویەتی 122 ملیار دۆلار داهات تۆمار بکات، بەوەش سەرەڕای سزاکانی ئەمەریکا توانیویانە پارێزگاری لە پێگەکەیان بکەن، کە دووەم بەرهەمهێنەری مۆبایلی هۆشمەندن دوای کۆمپانیای سامسونگ.

داهاتی کۆمپانیای هواوی بە رێژەی 18% لە ساڵی 2019 بەراورد بە ساڵی 2018 بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە، ئەوەش دوای ئەوەی فرۆشی بەشێوەیەکی بەرچاو سەرەڕای سزاکان لە ئەمەریکا بەرزبووەتەوە.

لە داتاکانی کۆمپانیاکەدا هاتووە، توانیویانە بە نزیکەی 240 ملیۆن مۆبایلی هۆشمەند بفرۆشن، بەراورد بە 206 ملیۆن مۆبایلی هۆشمەند کە لە 2018ـەدا فرۆشراوە.

ھ.م