ئێرباس لە فرۆشتنی فڕۆكە ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەكات
فرۆشی ئێرباس پێش بۆینگی رکابەری دەکەوێت
K24 - ھەولێر
کۆمپانیای ئێرباس سەرکەوتوو بوو لەوەی نازناوی گەورەترین کۆمپانیای فڕۆکەوانی بۆ ساڵی 2019 بە دەست بێنێت، بەوەش بە شێوەیەکی بەرچاو پێش رکابەرەکەی بۆینگی ئەمەریکی کەوتەوە، کە بەهۆی کێشەکانی 737 ماکس دووچار قەیران بووەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، ئەو کۆمپانیایە ژمارەیەکی پێوانەیی فڕۆکەی فرۆشتووە، بەوەش ئامانجی دیاریکراوی کۆمپانیاکەی بە شێوەیەکی بەرچاو تێپەڕاندووە.
فرۆشی کۆمپانیای ئەیرباس بە رێژەی 7.9% لە ساڵی 2019 بەرزبووەتەوە بۆ 863 فڕۆکە، بەراورد بە 800 فڕۆکە کە لە ساڵی 2018 فرۆشتبووی.
ھ.م