سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شێخولئیسلامی سنه ده‌كات
ئەسعەد شێخولئیسلامی دامەزرێنەری بەشی فیقهی شافیعی لە زانكۆی تاران كۆچی دوایی كرد
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك بارزانی، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی كەسایەتیی ئاكادیمی و ناوداری شاری سنە و دامەزرێنەری بەشی فیقهی شافیعی لە زانكۆی تاران، دكتۆر "ئەسعەد شێخولئیسلامی"، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌كات.
ئه‌سعه‌د شێخولئیسلامی، کوڕی سەید محەمەد سەید عەبدولعەزیز شیخولئیسلامه لە بنه‌ماڵه‌یه‌كی بەناوبانگی زانستی سنە له دایكبووه، خوێندنی سەرەتایی لە شاره‌كه ته‌واو كردووه و دواتر چووەتە زانکۆی ئەدەبیات و زانستی مرۆڤایه‌تییه‌كان و بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبیاتی فارسی له زانكۆی تاران وەرگرتووە.
دامەزرێنەری بەشی شافیعی زانکۆی تاران و دامەزرێنەری ئەزموونی پلەی زانستی رۆحانی سووننە بووە.
له ساڵی 2019 بەبۆنەی 60 ساڵ خزمەتی زانستی و فقهی مه‌دالیای رێزلێنانی لە زانکۆی تاران وەرگرتووە.
بەشی دکتۆرای لە ئیلاهیات و مەعاریفی ئیسلامی خوێندووە و چەندین کتێبیشی له‌و باره‌یه‌وه نووسیوه.
رۆژی چوارشه‌ممه 1/1/2020، لە تەمەنی 89 ساڵی كۆچی دوایی كرد.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه:
"بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی ئاكادیمی و ناوداری شاری سنە و دامەزرێنەری بەشی فیقهی شافیعی لە زانكۆی تاران، دكتۆر "ئەسعەد شێخولئیسلامی"ـمان پێ گەییشت. سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دكتۆر ئەسعەد شێخولئیسلامی و هەموو دۆست و ئاشنایانیان و هاوكارانی خۆالێخۆشبوو لە زانكۆی تاران و زانكۆی كوردستان و خەڵكی خۆشەویستی شاری سنە دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
لەخودای مەزن داواكارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
2ـی 1ـی 2020"