دوو یاریزانی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق کران
ئەم مانگە لە تایلاند بەشداریی جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان دەکەن
دوو یاریزانی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق کران.
عەبدولغەنی شەهد، راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق لسیتی یاریزانانی هەڵبژاردەکەی بۆ جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان ئاشکراکرد، کە لە هەمان کاتدا ئەو پاڵەوانێتییە پاڵاوتنیشە بۆ ئۆڵمپیکی تۆکیۆی 2020.
لە کۆی ئەو 23 یاریزانەی بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق کراون هەریەکە لە ئەحمەد سەرتیپی هێرشبەری پێشووی یانەی هەولێر و ئێستای یانەی نەفت و ئاریان ئیبراهیمی گۆڵپارێزی زاخۆ کوردن، کە وابڕیارە لە رۆژی هەشتی ئەم مانگەوە تاکو رۆژی 26ی ئەم مانگە هەڵبژادەی ئۆڵمپی عێراق بەشداریی جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان بکات.
