ناوی هۆڵه‌ندا له‌سه‌ر نه‌خشه سڕایه‌وه
هۆكاره‌كانی ئاشكرا ده‌كرێن
وڵاتی (نێزه‌رلاندس) به یه‌كجاری ده‌ستبه‌رداری ناوی هۆڵه‌ندا بوو و به فه‌رمی بوونی خۆی به ناوی هۆڵه‌ندا له 1/1/2020 وه له‌سه‌ر نه‌خشه سڕییه‌وه. به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی كه‌ناڵی NOSـی هۆڵه‌ندی، ئیتر ئه‌و وڵاته دێرینه‌ی ئه‌وروپا ناوی نێزه‌رلاندس (زه‌وییه نزمه‌كانه) و ناوی هۆڵه‌ندا نییه.
به‌گوێره‌ی زانیاریی كه‌ناڵه‌كه، پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆجێیی و زانكۆ و كۆمپانیا تایبه‌ته‌كان و مێدیاكان و ده‌زگاكانی چاپه‌مه‌نی، ناوی (نێزه‌رلاند) له بری هۆڵه‌ندا به‌كاربهێنن. چونكه نێزه‌رلاند سه‌رجه‌م خاك و رووبه‌ری وڵاته‌كه‌ش ده‌گرێته‌وه نه‌ك ته‌نها ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ناوی هۆڵه‌ندا له ده‌ره‌وه ناسراون.
حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش پێیوایه ئه‌و جۆره رێوشوێنانه رێگه بۆ وڵات خۆش ده‌كات ئه‌و وێنه‌یه‌ی له كۆڵ ببیته‌وه كه وه‌ك شوێنی مادده‌ی هۆشبه‌ر و رابواردن ته‌ماشا ده‌كرا.
هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه وایده‌بینن، ئه‌و بڕیاره ده‌بێته هۆی سه‌رله‌نوێ دابه‌شكردنه‌وه‌ی ناوچه گه‌شتیارییه‌كان، چونكه زۆربه‌ی گه‌شتیاران تا ئێستا سه‌ردانی سێمبوله مێژووییه‌كانی "هۆڵه‌ندا" ده‌كه‌ن له ئه‌مستردام و هارلم و لاهای كه دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی تێدایه. له كاتێكدا ئه‌و شارانه توانای ئه‌وه‌یان نییه پێشوازی له‌و قه‌ره‌باڵغییه‌ی گه‌شتیاران بكه‌ن.
تێچووی چاككردنی ناوی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ش بڕی زیاتر له 200 هه‌زار یۆری تێده‌چێت.
پێشتریش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مستردام هه‌وڵیانداوه خۆیان له (شه‌قامی چرا سووره‌كان) رزگار بكه‌ن كه زۆرترین شوێنی بۆ سێكس تێدایه. ده‌یانه‌وێت ناوه‌كه‌ی بكه‌نه‌وه به "De Wallen" یان "City Centre" و ئه‌وه‌ش ناوه دێرینه‌كه‌ی شوێنه‌كه‌یه.