ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ناوی گه‌شتی عومره قۆڵی خه‌ڵكی بڕی ده‌ستگیركرا
به 3 قۆناغ پاره و پاسپۆرتی له 67 هاووڵاتی وه‌رگرتووه
K24 - راپه‌ڕین:
كه‌سێك به تۆمه‌تی فێڵ و قۆڵبڕین ده‌ستگیركرا، كه به‌ناوی گه‌شتی عومره له رانیه پاره‌ی له ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی وه‌رگرتبوو.
رائید شۆڕش ئیسماعیل، گوته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2/1/2020 رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی ئێستا ده‌ستگیركراوه، به‌ناوی گه‌شتی عومره پاره‌ی له خه‌ڵك وه‌رگرتووه و دواتریش خۆی شاردووه‌ته‌وه.
شۆڕش ئیسماعیل راشیگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه ناوی (و. خ)، ته‌مه‌ن 29 ساڵ، ئێستا ده‌ستگیركراوه و به گوێره‌ی مادده‌ی 456ی یاسای سزادان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه له‌سه‌ر داوای ئه‌وان (و. خ) له شاری سلێمانی ده‌ستگیركراوه.
گوته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین راشیگه‌یاند، ناوبراو دانی به كرده‌وه‌كه‌یدا ناوه و به پۆلیسی گوتووه، كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی دیكه‌ی گه‌شتكردنی عومره هه‌بووه له كه‌ركووك، به‌ڵام خۆی هیچ نووسینگه‌یه‌كی فه‌رمی نه‌بووه و به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش ئه‌و پارانه‌ی وه‌رگرتووه.
به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌ی پۆلیس، ئه‌و كه‌سه به 3 قۆناغ بڕی 100 دۆلار و پاسپۆرتی له 67 كه‌س وه‌رگرتووه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه مامه‌ڵه‌كه جێبه‌جێ بكات.
ئ. م