100 ملیۆن دینار بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێر ته‌رخان كرا
فرسه‌ت سۆفی: له نزیكه‌وه ئاگاداری كێشه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان بووین
K24 - هه‌ولێر:
فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، خانه‌ی بێسه‌په‌رشتان و نه‌خۆشخانه‌كانی راپه‌ڕینی منداڵان و نانه‌كه‌لییان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه و له نزیكه‌وه له گرفته‌كانیان كۆڵیوه‌ته‌وه و بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه‌ش، وه‌ك هه‌نگاوی سه‌ره‌تا بڕی 100 ملیۆن دیناریان ته‌رخان كردووه.
پارێزگاری هه‌ولێر، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2/1/2020 رایگه‌یاند، سه‌ردانی خانه‌ی به‌ساڵاچووانیان كردووه و بڕێك پاره وه‌كو خه‌ڵات به‌وانه دراوه كه له‌خانه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ستافی كاری ئه‌و شوێنه و له رۆژانی داهاتووشدا، سه‌ردانی بنكه‌كانی ئۆتیزم و نابیانایان ده‌كه‌ن.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ن كه پێویسته ئێستا چاره‌سه‌ر بكرێن و له ماوه‌یه‌كی نزیكی داهاتووشدا ته‌واوی كێشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و نه‌خۆشخانه‌ی دیكه‌ی راوێژكاریش ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گوشار له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه كه‌م بێته‌وه.
فرسه‌ت سۆفی دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه‌و ئه‌وه‌ی له توانا دابێت هاوكار ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی گرفته‌كانی چاره‌سه‌ر بكرێن.
فرسه‌ت سۆفی راشیگه‌یاند، له نزیكه‌وه له ره‌وشی نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی ئاگاداربوونه و باشترین خزمه‌ت پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆیه ده‌ستخۆشی له كارمه‌ندان و پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌كات.
له باره‌ی تۆماركردنی حاڵه‌تی مردن به نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز، كه په‌تای وه‌رزی پێده‌گوترێت، دكتۆر دلۆڤان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندرووستی هه‌ولێر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند، تا ئێستا یه‌ك حاڵه‌ت تۆماركراوه، ئه‌ویش هێشتا ئه‌نجامی پشكنینه فه‌رمییه‌كان ده‌رنه‌چووه تا به ته‌واوی رابگه‌یه‌نن مردنه‌كه به ڤایرۆسی H1N1 بووه یان نا، چونكه نه‌خۆشه‌كه كێشه‌ی سییه‌كانیشی هه‌بووه.
ئ. م