ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل زیاد دەكات
نزیکەی 3 ملیۆن کەس لە ئیبراھیم خەلیل هاتووچۆیان
K24 - زاخۆ
لە ساڵی 2019 سێ ملیۆن کەس هاتووچۆیان لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل کردووە.
لە ساڵی رابردوو نزیکەی سێ ملیۆن کەس وەک گەشتیار و رێبوار و بازرگان هاتووچۆیان لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل کردووە، هاوکات بە هۆی ئاڵۆزییەکانی عێراق ئاڵوگۆڕی بازرگانی 20% لە دەروازەکە زیادیکردووە. قەبارەی ئاڵوگۆڕیش لە دەروازەکە لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بۆ 13 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە.
ھ.م