خەرجی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بەرزدەبێتەوە

"قەبارەی کورتهێنان زیاتر دەکات"

K24 - ھەولێر

لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دابین کردنی بودجە بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت لە بودجەدا 14 ترلیۆن دینار بەرزبووەتەوە.

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای كرد، خەرجی مووچە 38 ترلیۆن دینار بووە لە بودجەی 2019ـەدا، بەڵام لە پڕۆژە بودجەی 2020ـدا 14 ترلیۆن دینار بۆ 52 ترلیۆن دینار بەرزبووەتەوە.

هاوکات بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەدا، بەو بەرزبوونەوەی تێچووی مووچە قەبارەی کورتهێنان زیاتر دەکات.

ھ.م