ڤیدیۆ.. له شه‌وی سه‌ری ساڵدا فه‌ره‌نسیه‌كان سه‌دان ئۆتۆمبێلیان سووتاند
بووه‌ته نه‌ریت
K24 – هه‌ولێر:
له شاری "ستراسبۆرگ"ی خۆرهه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا، له شه‌وی سه‌ری ساڵدا (سه‌دان) ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان سووتێندران.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی فه‌ره‌نسا ئاماری وردی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یان بڵاونه‌كرده‌وه، كه سووتێندراوون، به‌ڵام راپۆرته میدیاییه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، ساڵی پێشووتر زیاتر له (هه‌زار) ئۆتۆمبێل سووتێندرابوون و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له شه‌وی سه‌ری ساڵی نوێ‌دا نزیك به هه‌مان ژماره ئۆتۆمبێل سووتێندرابن.