میسر وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتی عه‌ره‌بی بڕیاری په‌رله‌مانی توركیا بۆ ناردنی هێز بۆ لیبیا شه‌رمه‌زار ده‌كات
میسر: پێویسته توركیا به‌رپرسیارێتی ده‌ره‌نجامه‌كان له ئه‌ستۆ بگرێت
K24- هه‌ولێر:
میسر وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتی عه‌ره‌بی به‌رامبه‌ر په‌سه‌ندكردنی داواكارییه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی توركیاوه، كه تایبه‌ته به ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ لیبیا هاته ده‌نگ و ئه‌و بڕیاره‌ی به توندی شه‌رمه‌زار كرد و به پێشێلكارییه‌كی زه‌ق وه‌سفی ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتیكرده‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی توركیا پێشێلكردنێكی زه‌قی بنه‌ما یاساییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه، به تایبه‌ت پێشێلكردنی بڕیاری 1970ی ساڵی 2011ـیه، كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بڕیاره لێژنه‌ی سزاكانی لیبیا پێكهێنرا و، ئه‌و بڕیاره پێدانی چه‌ك به لیبیا و هاوكاری سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته به‌بێ ره‌زامه‌ندی لێژنه‌ی سزاكان قه‌ده‌غه ده‌كات.
له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له نێوان توركیا و حكوومه‌تی ویفاقی لیبیا واژۆ كراون، هیچ بنه‌مایه‌كی یاساییان نییه، چونكه پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی 2015 لیبیایه، كه له سوخهیرات كرا، به‌تایبه‌ت مادده‌ی 8ی رێككه‌وتنه‌كه، كه رێگه به سه‌رۆكی حكوومه‌ت نادات تاكلایه‌نانه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك بكات و بۆ رێككه‌وتنه‌كان ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی و هه‌روه‌ها مه‌رجیشه په‌رله‌مان هه‌ر رێككه‌وتنێك په‌سه‌ند بكات، كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ئیمزا بكرێت.
هه‌روه‌ها میسر هۆشداریش ده‌داته توركیا، له‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی سه‌ربازی له لیبیا و لێكه‌وته‌كانی، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر سه‌قامگیری ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌بێت و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "پێویسته توركیا به‌رپرسیارێتی ده‌ره‌نجامه‌كان له ئه‌ستۆ بگرێت".
هه‌روه‌ك دووپاتیشیكرده‌وه، "پێویسته وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌رامبه‌ر به‌م پرسه یه‌كهه‌ڵوێست بن و هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له كاروباری ناوخۆی لیبیا ره‌ت بكه‌نه‌وه، كه پێشتریش له 31ی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2019 له كۆمكاری عه‌ره‌بیش جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه، به تایبه‌ت كه ئێستا توركیا رۆڵێكی مه‌ترسیدار له پشتیوانیكردنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا ده‌گێڕێت و چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوانه له سووریاوه ده‌گوازێته‌وه لیبیا".
جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، "ئه‌م ره‌فتاره‌ی توركیا ئه‌وه ده‌رده‌خات، كه پێویسته یارمه‌تی لیبیا بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته‌وه به ده‌وڵه‌تێكی نیشتیمانیی دامه‌زراوه‌یی دوور له ده‌سه‌ڵاتی میلیشیا و ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی له‌لایه‌ن توركیاوه پشتیوانی ده‌كرێن، چونكه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌نقه‌ره هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌گشتی و ئاسایشی نیشتیمانی میسر به تایبه‌ت، بۆیه ده‌بێت رێككاری پێویست بۆ پارێزگاریكردن له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بگیرێنه به‌ر".
میسر داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش كرد، به‌پرسیارێتی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و پرسه جێبه‌جێ بكات و رێگری له‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا بكات، كه ده‌بێته هۆی هێنانه‌وه‌ی گرژی زیاتر له ناوچه‌كه.
H.B