قاسم سوله‌یمانی كێ بوو
فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران
K24 – هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌یانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران كوژرا.
وێستگه‌كانی ژیانی قاسم سوله‌یمانی
* قاسم سوله‌یمانی له 1957 له گوندی رابوری سه‌ر به پارێزگای كرمان له باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئێران له خێزانێكی هه‌ژار له‌دایكبووه.
- به هۆی هه‌ژارییه‌وه نه‌یتوانیوه خوێندن ته‌واو بكات و تا ناوه‌ندی خوێندووه.
- له فه‌رمانگه‌ی ئاوی شاره‌وانی كرمان كاریكردووه.
- دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، یه‌كێك بووه له پاسدارانی شۆڕش و به‌شداری له شه‌ڕی عێراق و ئێران كردووه.
- له 1998ه‌وه كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران.
- له 2011دا پله‌كه‌ی له عه‌قیده‌وه به‌رز كراوه‌ته‌وه بۆ لیوا و عه‌لی خامه‌نه‌ئی خۆی پله‌كه‌ی به‌رزكردووه‌ته‌وه.
- سه‌رپه‌رشتی فه‌یله‌قی قودسی ده‌كرد، كه یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی پاسداران بوو بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی ئه‌منی له ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئێران.
- ماوه‌ی سێ ده‌یه‌یه، قاسم سوله‌یمانی توانیویه‌تی بازنه‌یه‌كی هه‌ژموونی شیعه درووست بكات، كه ناوه‌نده‌كه‌ی تاران بێت و درێژ بووه‌ته‌وه بۆ عێراق، سووریا، لوبنان، خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتیی و یه‌مه‌ن.
- له 2011ه‌وه به‌رده‌وام سوله‌یمانی سه‌ردانی سووریا ده‌كات. خۆی سه‌رپه‌رشتی به‌شێك له شه‌ڕه‌كانی كردووه.
- پشتیوان و هاوكارێكی سه‌ره‌كی حزبوڵڵای لوبنان و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن و شیعه‌كانی عێراق بووه.