خامه‌نه‌ئی پرسه‌ی راگه‌یاند
به هۆی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی
K24 – هه‌ولێر:
رابه‌ری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌لی خامه‌نه‌ئی، سێ رۆژ پرسه و ماته‌مینی له ئێران راگه‌یاند.
خامه‌نه‌ئی گوتیشی: ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی كه‌مه‌رشكێنی ئێران بێت.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كرانه ئامانج و كوژران.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له‌سه‌ر فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه.