ئه‌ڵمانیا: ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی ئێرانی دایه‌وه
وه‌ڵامی هه‌راسانكارییه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا، ئولریك دیمر، رایگه‌یاند، گورزه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كه بووه هۆی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكایه بۆ كرده‌وه هه‌راسانكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئێران.
له كۆنفرانسێكی میدیاییدا، "ئولریك دیمر" گوتیشی: "جوڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵام و په‌رچه‌كرداری ئه‌مه‌ریكایه بۆ زنجیره‌یه‌ك كرده‌وه‌ی سه‌ربازی هه‌راسانكار، كه ئێران به‌رپرسیارێتییه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه به نیگه‌رانییه‌وه چاودێری چالاكییه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه ده‌كه‌ین و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین كڵپه‌ی شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی زیاتر له ناوچه‌كه خامۆش بكه‌ین".