تویتی نوێی تره‌مپ له باره‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی
"ده‌بووایه زووتر كوژرابا"
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، تویتی نوێ له باره‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران ده‌كات و ده‌ڵێت بەشێوەیەکی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەرپرسە لە کوژرانی ملیۆنان کەس و پلانی كوشتنی خه‌ڵكێكی زیاتریش هه‌بوو.
تره‌مپ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایده‌گه‌یه‌نێت، سولەیمانی بەشداری لە کوشتنی خۆپیشاندەرە ئێرانییەکاندا کردووە و دەبووایە چەند ساڵێك بەر لە ئێستا سولەیمانی کوژرا بووایە.
تره‌مپ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، سوله‌یمانی به‌رپرسه له كوژران و بریندار بوونی هه‌زاران ئه‌مه‌ریكی به درێژایی ماوه‌یه‌كی زۆر و پلانی كوشتنی خه‌ڵكێكی زۆر زیاتریشی هه‌بوو.
قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له بۆردومانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ر رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژرا.
General Qassem Soleimani has killed or badly wounded thousands of Americans over an extended period of time, and was plotting to kill many more...but got caught! He was directly and indirectly responsible for the death of millions of people, including the recent large number....
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) January 3, 2020
ئ. م