تره‌مپ باس له هه‌ژموونی ئێران ده‌كات له عێراق
به ملیاران دۆلار پاره‌مان داوه‌ته عێراق
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له تویتێكی نوێ‌دا له باره‌ی هه‌ژموونی ئێرانه‌وه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ده‌ڵێت: "تا دێت ئێران، زیاتر و زیاتر كۆنتڕۆڵی عێراق ده‌كات".
تره‌مپ له تویته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو، ئه‌مه‌ریكا ملیاران دۆلاری داوه‌ته عێراق، گه‌لی عێراق نایه‌وێت له ژێر هه‌ژموونی ئێران‌دا بێت و ئه‌وان كۆنتڕۆڵی وڵات بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه بژارده‌ی خۆیانه".
تره‌مپ ده‌شڵێت: "له ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوو، تا دێت ئێران زیاتر و زیاتر كۆنتڕۆڵی عیراق ده‌كات، ئه‌و كاره‌ش له‌لایه‌ن عێراقییه‌كانه‌وه قه‌بووڵ كرا‌و نییه".
له كۆتاییشدا ده‌ڵێت: "ئه‌و كاره به باشی كۆتایی نایه‌ت".
The United States has paid Iraq Billions of Dollars a year, for many years. That is on top of all else we have done for them. The people of Iraq don’t want to be dominated & controlled by Iran, but ultimately, that is their choice. Over the last 15 years, Iran has gained more....
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) January 3, 2020
ئ. م