خامنەیی: قاسم سولەیمانی بە ئاواتی خۆی گەیشت
خامنەیی سەردانی ماڵی سولەیمانی دەكات
K24 - ھەولێر
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایدەگەیەنێت "قاسم سولەیمانی ئاواتی ئەوە بوو كە شەھید بێت و بە ئاواتی خۆی گەیشت".
بەگوێرەی ئاژانسی میھر، شەوی رابردوو عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەردانی ماڵی قاسم سولەیمانی كردووە و بە ئەندامانی خێزانی سولەیمانی راگەیاندووە "سولەیمانی لە ھیچ كەس و شتێك ترسی نەبوو سەدان جار لە شەھید بوون نزیك بووەوە و خوا پاراستی، ئەو ئاواتی بوو شەھید بێت و بە ئاواتی خۆی گەیشت".
بەرەبەیانی رۆژی 3/1/2020 قاسم سولەیمانی فەرمانداری فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومهھدی موھەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و ژمارەیەكی دیكە لە بەرپرس و چەكدارانی حەشد لە لایەن فڕۆكەكانی ئەمەریكا لە کرانە ئامانج.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە لە ھەفتەی رابردوو لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە بەغدا ھەڵیانكوتایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا و چەند سەركردەیەكی دیاری حەشد لە پێش خەڵكەوە دەركەوتن، لایەنگرانی حەشد جگە داوای داخستنی باڵیۆزخانە و وەدەرنانی ئەمەریكایان لە عێراق دەكرد.

ھ.م