توركیا هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی راگه‌یاند
"تارمایی كۆتایی هات"
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له باره‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "هه‌ست به نیگه‌رانییه‌كی قووڵ ده‌كه‌ین له ئاست گرژییه‌كانی ناوچه‌كه له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، شتێكی روونه كه ئه‌و گورزه ئاسمانییه ئه‌مه‌ریكییه، كه تێیدا فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس قاسم سوله‌یمانی كوژرا، ره‌وشی ناوچه‌كه ئاڵۆزتر و ناسه‌قامگیرتر ده‌كات.
هاوكات ئه‌نقه‌ره هۆشداریش له‌وه ده‌دات كه ئه‌گه‌ر عێراق ببێته گۆڕه‌پانی ململانێكان، زیانێكی زۆر به ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌كه‌وێت.
ئ. م