زانکۆی سەڵاحەدین ئاگادارییەک بۆ ئارەزوومەندانی خوێندنی باڵا بڵاودەکاتەوە
"دەتوانن داواکانتان پێشکەش بکەن"
K24 – ههولێر:
زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر ئاگادارییەک لەبارەی خوێندنی دیبلۆم، ماستەر و دکتۆرا بڵاودەکاتەوە.
زانکۆکە داوا لە ئارەزوومەندانی خوێندنی باڵا دەکات، داواکانیان لە سەنتەری رۆشنبیری زانکۆ پێشکەش بکەن.
ئاماژەی بەوەشکراوە، لە سبەی یەکشەممە 05/01/2020، ئارەزوومەندان دەتوانن داوای خوێندنی دیبلۆم، ماستەر و دکتۆرا تا 19/01/2020 پێشکەش بکەن.
H.J