هادی عامری: باجی خوێنی موهه‌ندیس ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه
"له‌سه‌ر رێباز و رێچكه‌ی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس به‌رده‌وام ده‌بین"
K24 - هه‌ولێر:
هادی عامری، سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در له كاتی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر رێچكه و رێبازی موهه‌ندیس به‌رده‌وام ده‌بن و پێداگری له‌سه‌ر ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن له عێراق.
عامری له‌سه‌ر تابووتی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس راوه‌ستاوه و به‌ده‌م گریانه‌وه ده‌ڵێت: "له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆمانین و له دوای هه‌موو ئه‌وانه‌ین كه له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه رۆیشتوون".
عامری بۆ موهه‌ندیس ده‌ڵێت: "باجی خوێنی تۆ ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له عێراق بۆ هه‌تا هه‌تایه".
ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران له بۆردومانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا، نیوه‌شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی 2-3/1/2020، له سه‌ر رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كوژران.