ئێران له هه‌ردوو كۆنسوڵخانه‌ی خۆی له هه‌ولێر و سلێمانی پرسه ده‌گێڕێت
هه‌ردوو كۆنسوڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر و سلێمانی راگه‌یه‌ندراویان بڵاوكردووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كۆماری ئیسلامی ئێران، له هه‌ردوو كۆنسوڵخانه‌ی خۆی له هه‌ولێر و سلێمانی، پرسه بۆ كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران ده‌گێڕێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆنسوڵخانه‌كانی ئه‌و وڵاته له هه‌ولێر، له كاتژمێر 9:30ی به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه 5/1/2020، تاكو 5ی ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ، له‌ناو باره‌گای كۆنسوڵخانه، پرسه داده‌نێن.
پێشتریش مەھدی شوشتەری، سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی رایگه‌یاند، رێوڕەسمی ماته‌مینی قاسم سولەیمانی له رۆژی یه‌كشه‌ممه 5\1\2020 له كاتژمێر 2 تاكو 4ی پاش نیوه‌ڕۆ له بینای سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سوپای پاسداران، رۆژی سێشەممە له شاری کرمان وه‌ك شوێنی له‌دایکبوونی، ته‌رمی قاسم سولەیمانی، فەرمانداری فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران به خاکده‌سپێردرێت.
قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران له بۆردومانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا، نیوه‌شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی 2 له‌سه‌ر3ی 1ی 2020 له سه‌ر رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كوژرا.
ئ. م